24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا - AA
له‌سه‌ر بانگه‌وازی رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، له به‌غدای پایته‌ختی عێراق خۆپیشاندان سازكرا بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته.
خۆپیشاندانه‌كه كه له ناوچه‌ی جادریه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو تیایدا سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شداریان كرد.

له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه لایه‌نگرانی سه‌در به له‌به‌ركردنی كفنی سپی به‌شداریان كرد، پشتیوانانی هێزی میلیشیای شیعه، حه‌شدی شه‌عبی به‌شداربوون.
خۆپیشانده‌ران ئاڵای عێراقیان به‌رزكرده‌وه و، ناو به ناو هوتافیان دژ به هه‌ژموونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كێشا.
به هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ له به‌غدا گیراوه‌ته‌به‌ر و، ئه‌و رێگایانه‌ش ده‌خراون كه ده‌چنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی جادریه.