27 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2022
دھۆک - AA
باوکی ئەو منداڵە کە لە ھێرشە مووشەکییەکەی تیرۆریستانی پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک برینداربوو، رایگەیاند "منداڵەکەم بە مووشەکی چەکدارانی پەکەکە برینداربووە، داواکارم لە سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم سنوورێک بۆ رەفتاری چەکدارانی پەکەکە لە سنوری قەزای ئامێدی دابنێن، چونکە پەکەکە تەنھا خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج".
فەرھاد نێروەیی باوکی ئەو منداڵە کە لە ھێرشە مووشەکییەکەی پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک لە رۆژی پێنجشەممە ٢٦ ئایاری ٢٠٢٢ برینداربوو، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی "کاتژمێر ٤:٣٠ی ئێوارە بوو لە گوندێ زێوەسەرا ل ناوچەی بامەڕنێ بووین، پەکەکە دوو سێ ھاوەنی ئاراستەی خالێکی سوپای تورکیا لە بامەرنێ کرد، بەڵام ھاونێکیان لە نزیک ئێمە کەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس بوونەتە قوربانی کە منداڵەکەم برینداربوو و دوو منداڵییش بە ناوەکانی یوسف کوڤان حەجی و رەڤەند ھشیار موحسین کۆژران".
گوتیشی: "بۆ ھەموومان دیارە کە پەکەکە لە پشت ئەو کارەدایە، پەکەکە ئەو کارانە دەکات، ھێزەکانی ئەمنی لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون و دیاربوو کە پەکەکە ئەم ھێرشەی کردووە".
فەرھاد نێروەیی داواکاریی لە سەرۆکایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەبوو کە بە جددی کار بکەن بۆ وەستاندنی رەفتارەکانی پەکەکە لە ناوچەکەدا چونکە خەڵکی سڤیل دەبێتە قووربانی "ئەمە جاری یەکەم نییە پەکەکە وا دەکات و کۆتاجاریشی نابێت، پەکەکە بەردەوام خەڵکی ئامێدی دەکاتە قوربانی، پەکەکە بە رەفتارانەی دەیەوێت دۆخی ھەرێمی کوردستان تێکبدات".
ھاوکات قایمقامی قەزای ئامێدی، وارشین سەلمان بۆ ئاژانسی ئانادۆلو رایگەیاند "چەکدارانی پەکەکە بەردەوام ھەوڵدەدەن خەڵکی سڤیل بکەنە ئامانج؛ سێ رۆژ لەمەوبەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، وێستگەی کەناڵی راگەیاندنیان کردە ئامانج و ئەو پەلامارەی رۆژی پێنجشەممەش لە ناوچەیەک بووە کە ھەموو خەڵکی سڤیلی تێدابووە و خەڵکەکە بەمەبەستی گەشتکردن روویان لەوێ کردبوو".
رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ پێشتر دژە تیرۆری کوردستان، رایگەیاند، لە ئاکامی ھێرشی مووشەکیی تیرۆریستانی پەکەکە کە ئاراستەی گوندی ئەرەدنای سەربە ناحیەی بامەڕنێ سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک دوو ھاووڵاتیی کوژراون و ھاووڵاتییەک بریندار بوو.