Sarmand Hameed
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیی کرد لە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوکراوەتەوە، لەدیدارەکەدا باس لەبارودۆخی گشتیی وڵات کرا و جەخت لە پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیریی و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ھاووڵاتییان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، کرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوشدراوە کە هەر لە میانی دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی سازان و یەکڕیزی نیشتمانیی و پشتیوانیکردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ھێنانەئارای داوا رەواکانی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان کرا، ھاوکات بەگرنگییەوە باس لە پێویستی کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی عێراق و رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکە کرا.