Sarmand Hameed
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، لویجی دی مایۆ دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، گەیشتە هەولێر.
لویجی دی مایۆ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق، دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە بەغدا بەجیا لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆمار، بەرهەم ساڵح و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کۆبوویەوە.

لویجی دی مایۆ بە گەیشتنی بە هەرێمی کوردستان، لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، سەفین دزەیی و راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێم، فەلاح مستەفا و نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا، رێزان قادر پێشوازیی لێکرا.
چاوەڕێ دەکرێت، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.