Yıldız Aktaş,Muhammet Ali Kemal
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، موسته‌فا شه‌نتۆپ، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له لووتكه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق كه بڕیاره له به‌غدا سازبكرێت، سبه‌ینێ سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، موسته‌فا شه‌نتۆپ و شاندی یاوه‌ری به‌شداریی له لووتكه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق كه بڕیاره له به‌غدا سازبكرێت، ده‌كه‌ن.
لووتكه‌كه له به‌غدا و له باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌ت سازده‌كرێت و میوانداریی سه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌كرێت.
بڕیاره گوتاری كردنه‌وه‌ی لووتكه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسییه‌وه پێشكه‌شبكرێت.