İdris Okuducu,Hemın Othman Mohammed
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
به‌غدا - AA
حكوومه‌تی عێراق رێژه‌ی پشكی حاجیانی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده ٥٠ هه‌زار.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، عادل عه‌بدولمه‌هدی له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه فهڕمییهكانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودیه پێی راگه‌یاندوون كه گه‌لی عێراق به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سه‌خت و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی پێشتره‌وه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست سوود له رێژه‌ی پشكی حه‌ج وه‌رگرێت.
دوای سه‌ردانه دوو رۆژییه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ سعوودیه، حكوومه‌تی ریاز رێژه‌ی پشكی عێراقیان زیادكرد بۆ ٥٠ هه‌زار.
عێراق كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٣٩ ملیۆن كه‌سه، رێژه‌ی پارساڵی پشكی حه‌جی ٣٨ هه‌زار بوو.