Sarmand Hameed
04 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2021
هەولێر - AA
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هوشیار زێباری ئاشکرایکرد، ئەمرۆ شاندێکی باڵای ئیدارەی نوێی ئەمریکا سەردانی عێراق دەکات.
هۆشیار زێباری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "سبەی بۆ یەکەمجار شاندێکی گرنگ لە ئیدارهی نوێی ئەمریکیی کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانیی سەردانی عێراق دەکەن".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاندووە کە زۆربەی هێزە سیاسییەکان (ی عێراق) لەگەڵ هاوکارییدان هەروەها پشتیوانی لە هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات دەکەن.
هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوە داوە کە لە بەرژەوەندییدا نییە کە ئەرکی شاندەکە تەنها دڵنەوایی بێت بۆ سیاسەتەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هوشیار زێباری لە کۆتایی توویتەکەیدا نووسیوویەتی "راشکاویی گرنگ و بەیاخدارە".