Sarmand Hameed
04 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2021
عێراق - AA
سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراقی رایگەیاند، سێ مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کراوە کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراوە.
ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین، نەقیب سەمیر شەبهانی بە ئاژانسی ئانادۆلوی راگەیاند: "سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کرا".
سەمیر شەبهانی راشیگەیاند، هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنهکەوتووهتهوە.
ئەفسەرەکە ئاشکرایکرد کە هێزەکانی سوپا و پۆلیسی خۆجێی هەڵمەتێکی کێوماڵکردنیان لە ناوچەکانی دەرووبەری بنکەکە ئەنجامدا.
جێی ئاماژەیە، لە ١٨ی نیسانی رابردوو، هێرشێکی مووشەکیی کرایە سەر هەمان بکەی سەربازیی و لە ئاکامی هێرشەکەدا دوو کارمەندی ئەمنیی برینداربوون.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە رانەگەیاندووە، لەلایەن عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش هیچ راگەیەندراوێک لەبارەی ئەو هێرشەوە بڵاونەکراوەتەوە.