05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
بەغدا - AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە سبەی چوارشەممە، دەنگ لەسەر کابینەی حکوومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی دەدات.
لەوبارەوە نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری داوە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، دانیشتنێکی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی حکوومەتەکەی مستەفا کازمی ساز بکات".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەشیر حەداد رایگەیاندبوو کە لەوانەیە دانیشتنی نائاسایی بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە كابینەی حكوومەتەكەی مستەفا كازمی لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا، ساز بكرێت.
حكوومەتی نوێ بۆ بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێویستی بە دەنگی زۆرینە (٥٠+١) هەیە لە ژمارەی ئەندامانی ئامادەبوو نەوەك كۆی گشتی ژمارەی ئەندامان.