Haydar Karaalp
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2020
بەغدا - AA
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، بە هۆى بڵاوبوونەوەى جۆرى نوێى ڤايرۆسی كۆرۆنا (كۆڤيد-١٩) لە ئێران، سەرجەم گەشتە فرۆكەوانييەكانى هاتن و چوونى بۆ ئێران هەڵپەسارد.
بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە وەزارەتى گواستنەوەى عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، سەرجەم گەشتەكانى هێڵى ئاسمانيى عێراق بۆ ئێران و لە ئێرانەوەى راگرتووە.
بڕياڕەكەى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، فڕۆكەخانەكانى بەغدا، بەسڕە و نەجەف دەگرێتەوە.
عێراق، بە هۆى بڵاوبوونەوە و مردنى چەند كەسێك لە ئێران بە جۆرى نوێى ڤايرۆسی کۆرۆنا (كۆڤيد-١٩)، دەروازەیەکی سنووریی داخست و لە وەزارەتى تەندروستيشدا شانەی قەيرانەكانى دروستكردووە.