Haydar Karaalp
21 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2020
به‌غدا - AA
عه‌بدولعه‌زیز ئه‌بو فه‌ده‌ك، له بری ئه‌بو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندیس كه له هێرشێكی ئه‌مریكادا كوژرا، كرایه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق.
جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌بو عه‌لى ئهلبهسرى، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه ده‌سته‌كه‌یان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌بو فه‌ده‌ك كراوه‌ته سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی له بری ئه‌بو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندیس كه له هێرشێكی ئه‌مریكادا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵی ئێرانی قاسم سوله‌یمانی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.
به‌سری ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له ماوه‌ی دوو رۆژدا سه‌رۆكوه‌زیران بڕیارنامه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌رده‌كات كه له حه‌شدی شه‌عبیدا دراوه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه ئه‌بو فه‌ده‌ك ئه‌ندامی لیواكانی حزبوڵلای عێراقه.