04 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2021
كەركووك - AA
له ئاكامی هێرشی تیرۆریستانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا لەرێگەی گوللە هاوەنەوە بۆ سەر لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی له باشووری كهركووك، چهكدارێك كوژرا و دوو چهكدار برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەنێو حەشدی شەعبی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "كاتژمێر ٢١:٠٠ی ئهمشهو، تیرۆریستانی داعش لەرێگەی گوللە هاوەنەوە هێرشیان كردووهته سەر هێزەكانی فەوجی دووی لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی لە گوندی بەلەد باشووری گوندی بەشیر سەربە ناحیەی تازە له پارێزگای كەركووك".
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەیشكرد، لە ئەنجامی هێرشەكەی داعش چەكدارێك كوژراوە و دوو چەكداریش برینداربوون.
تیشكی خستسهر ئهوهش كه، ماوەی كاتژمێرێك رووبەرووبونەوە لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی حەشدی شەعبی بەردەوام بووه.
ئەم هێرشانەی داعش لەكاتێكدایە سێ رۆژ بەسەر یادی چوار ساڵەی كۆنترۆڵكردنهوهی گوندی بەشیر لە ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعش تێپهڕیوه.
لە چەند رۆژی رابردوویشدا چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە ناحیەی پردێ و هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە قەزای داقوق.