Zana Natık Kerem
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر هۆشداری لە پێكدادانی شیعە-شیعە دەدات لە عێراق و رایگەیاند كە ژمارەیەك لایەنی گوماناوی هەوڵی تێكدانی رەوشەكە دەدەن بۆ ئەوەی ئاسایش و ئاشتی لە عێراق بخەنە مەترسییەوە.
موقتەدا سەدر سەبارەت بەو بۆردومانەی كە دوێنێ دووشەممە كرایە سەر ماڵێك لە قەزای رەزوانییە سەربە بەغدا تویتێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەداوە كە ژمارەیەك لایەنی گوماناوی هەوڵی تێكدانی رەوشەكە دەدەن بۆ ئەوەی ئاسایش و ئاشتی لە عێراق بخەنە مەترسییەوە.
سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە تویتەكەیدا رایگەیاندووە "ئامۆژگاری هەمووان دەكەم بگەڕینەوە بۆ بنەمای عەقڵ و خۆشەویستی نیشتمان، بەرلەوەی وڵات پەلكێشی شەڕی ناوخۆیی بكرێت و پێكدادانی شیعە-شیعە یان تائیفی رووبدات''.
ئەوەشی نووسیووە "عێراق ئەمانەتە لە ئەستۆمان و رشتنی خوێنی هەر عێراقییەكان لەلایەن براکانییانەوە حەرام كراوە".
دوێنێ دووشەممە دوو مووشەكی كاتیوشا لەسەر ماڵێكدا لە قەزای رەزوانییە سەربە بەغدا كەوتنەخوارەوە و لە ئاكامدا، پێنج هاووڵاتیی سڤیل كە سێیان منداڵ و دوو كەسەكەی دیكەیش ئافرەت بوون كوژران، هەروەها دوو منداڵی دیكەش برینداربوون.