Sarmand Hameed
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى توركيا له عێراق، عه‌لى رەزا گوينهى کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى عيراق به‌گشتى، هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى گرفته‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش تاوتوێ كراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه و له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون.
دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتیى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه كه كۆنسولى گشتيى توركيا له هه‌ولێر، هاکان کاراچای تيايدا ئاماده بوو.