Bekir Aydoğan
22 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر- AA
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراق، ئایدن مەعروف کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی تورکیا لە هەولێر، هاکان کاراچای و ژمارەیەک بەرپرسی بەرەی تورکمانی ئامادەبوون.
دواتر باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەڵاحەددین بەهائەددین-ی کرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەریش وێنەی سەردانەکەی بڵاوکردەوە.
دوێنێش باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی چاوی کەوت بە جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی.