Zana Natık Kerem
04 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2024
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند کە عێراق و ھەرێمی کوردستان خواستیان ھەیە برەو بە ھاریکاریی ھاوبەش و پەیوەندییەکانیان بدەن لەگەڵ ئەمریکا.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردووە لە شاندێکی سێناتی ئەمریکا کە لە سیناتۆر جۆنی ئێرنتس و سیناتۆر تێد باد و ژمارەیەک لە یاوەرانیان پێکھاتبوو.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەیەکدا برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، کێشەکانی ھەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەگشتی، تاوتوێ کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە شاندەکە بەردەوامی پشتگیریی ئەمریکای بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەمریکا وەک ھاوپەیمانێک بایەخ و گرنگی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەدات، ھەروەھا ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەیان کردووە لە تێکشکاندنی داعش و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق.
سەرۆکایەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی بۆ بەردەوامی پشتگیری سێنات و کۆنگرێسی ئەمریکای لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە و جەختی کردووەتەوە لەسەر خواستی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ برەودان بە ھاریکاریی ھاوبەش و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا.