İdris Okuducu,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (HRW)، هۆشداری ئه‌وه‌ی دا كه سه‌ره‌ڕای ئاگادارییهكانی پێشتر له گرتوخانه‌كانی شاری مووسڵ ئه‌شكه‌نجه‌دان درهژهی هه‌یه.
له راپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌ژێر ناوی `له مووسڵ له گرتوخانه‌كاندا پێداگرانه ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌رده‌وامه`، باس له‌وه كراوا كه له گرتووخانه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستبه‌سه‌ركراوان دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌ی جۆراو جۆر بوونه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئیفاده‌ی زیندانیه‌ك خراوه‌ته‌ڕوو كه له سه‌ره‌تای ٢٠١٩دا ئازاد كراوه و به‌هۆی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
رێكخراوی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ به بیری هێناوه‌ته‌وه كه سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت له ئابی ٢٠١٨ راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه. رێكخراوه‌كه به پشتبه‌ستن به گوته‌ی دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراو له كاتی لێپرسینه‌وه‌دا و باوكێك كه كوڕه‌كه‌ی له ده‌ستداوه ویستوویه‌تی سه‌باره‌ت به‌م ده‌نگۆیانه په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌كیم و سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆوه جه‌مال ئهلئهسهدییهوه بكات به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا پرسیاری نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لاما فاكیه خراوه‌ته روو كه پرسیوویه‌تی "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق راپۆرته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌شكه‌نجه‌دان ره‌تبكاته‌وه با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت كه به‌رده‌وامه له نكۆڵی‌كردن له پێشێلكارییه‌كان. ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی عێراقی ده‌نگۆكانی ئه‌شكه‌نجه‌دان به هه‌ند وه‌ربگرن، چی‌یان له‌ده‌ست ده‌چێت؟".