İdris Okuducu,Muhammet Ali Kemal
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
كه‌ركووك- AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له باشووری خۆرئاوای كه‌ركووك، ١٢ چه‌كداری رێكخراوه‌كه كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن تۆڕی ئاسایشی میدیا كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه، بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییدا له باشووری خۆرئاوای كه‌ركووك، ١٢ چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له چواریان كاربه‌ده‌ستن له رێكخراوه‌كه‌دا، كوژراون.
هه‌روه‌ها باس لهوهشكراوه كه له په‌ناگه و حه‌شارگه‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا له نزیك حه‌ویجه، بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.