Heman Hussein Yaseen
20 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2024
هەولێر -A
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆکارێکی تا ئێستا ڕانەگەیانراو کارگەیەکی قەنەفە لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر ئاگری گرت.
بەهۆی ئەوەی شوێنەکە کارگەی دروستکردنی قەنەفەیە و بابەتەکانی وەک دار و ئیسفەنجی تيادابوو، بۆیەش لە ماوەیەکی کەمدا بەشێکی زۆری کارگەکە سووتا.
لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەن. هاوکات تیمەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس لە شوێنەکە بوونییان هەیە.
تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە بەڵام بە گوتەی شایەتحاڵان شۆرتی کارەبا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بووە.