Zana Natık Kerem
03 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2026
دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی چەکدارێکی خۆی لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند.
دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ھێرشێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر خاڵێکی لیوای ١٦ی سەربە حەشدی شەعبی لە ناحیەی ئاڵتوون کۆپری "پردێ" سەربە پارێزگای کەرکووک.
لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لەوەشکراوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، چەکدارێکی حەشدی شەعبی بەناوی عەلی بەھجەت حامید کوژراوە و چەکدارێکی دیکەش بە ناوی جونەید عیسمەت بەھجەت برینداربووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ ئاشکراکردنی ڕەهەندەکانی ھێرشەکە گرتووەتەبەر، ھەروەھا ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بەردەوامن.