Hüseyin Yıldız
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
ئیدر - AA
بناری چیاكانی ئاگری یه‌كێكه له وشكترین ناوچه‌كانی توركیا و ژمارەیەک خشۆكی تیادا ده‌بینرێت كه ده‌گمه‌نن و له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی له‌ناوچووندان. له‌وانه خشۆكی بزنمژه كه له‌ئێستادا بێچووه‌كان له پێناو مانه‌وه له ژیاندا، تێده‌كۆشن.
له ناوچه‌ی سنووریی توركیا له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌رمینیا له بناری چیای ئاگری، چه‌ندین جۆر گیانداری كێوی ده‌ژین و دیارترینیان هه‌ندێك خشۆكن كه به هۆی كه‌شی بیابان ئاسای ناوچه‌كه‌وه هه‌لومه‌رجی ژیان بۆیان گونجاوتره، له‌وانه خشۆكی بزنمژه.
ئه‌م وه‌رزه وه‌رزی زۆربوونی بزنمژهكانه و له‌ئێستادا بێچووه‌كان له‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لای مانه‌وه‌دان له‌ژیاندا.
بێچووه بێ ده‌سه‌ڵاته بچووكه‌كان له كه‌شێكی گه‌رمدا ده‌ژین له ناوچه‌كه كه پله‌كانی گه‌رما له ده‌ورووبه‌ری 40 پله‌ی سه‌دیدایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی سروشت و پاركه نیشتمانییه‌كانی ئیدر، مه‌ته توركئۆغڵو له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌م خشۆكه ده‌گمه‌نه كرد.
مەتە توركئۆغڵو ئاماژه‌ی به گرنگیی تۆماركردنی دیمه‌نی بێچووه بزنمژهكان كرد بۆ ناوچه‌كه‌یان و گوتی: "ئه‌و ناوچه‌ی كه بزنمژهكانی تێایدا ده‌ژین له وشكترین ناوچه‌كانی توركیایه كه بناری چیاكانی ئاگری-یه. هۆكاری بوونی ئه‌و خشۆكه لێره كه‌شوهه‌وای گه‌رم و وشكه".
ناوبراو رایگه‌یاند كه بزنمژه یه‌كێكه له ده‌گمه‌نترین خشۆكه‌كانی توركیا و گوتی: "به‌گشتی گیانداری هێمنن. به مه‌به‌ستی خۆگه‌رمكردنه‌وه ده‌چنه به‌ر تیشكی خۆر. ساڵانه چوار بۆ پێنج هێلكه ده‌كه‌ن و حه‌زیان له شوێنی لماوییه. وه‌كو كیسه‌ڵه‌كان هێلكه‌كانیان له قووڵایی 30 سانتیمه‌تردا داده‌نێن. كاتێك بێچووه‌كان ده‌تروكێن، خۆیان هه‌وڵی په‌یداكردنی خۆراك ده‌ده‌ن بۆ مانه‌وه له ژیاندا".