Musa Alcan,Rewa Mahmood Hasan
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
"ئاگری ئانادۆڵو" بۆ یەکەمجار لە تورکیا و لە چوارچێوەی زنجیرە کۆنسێرتە کراوەکانی تورکیش ئێرلاین-دا نمایش کرا.
نمایشی "ئاگری ئانادۆڵو" لە مەیدانی شانۆگەری جەمیل تۆپوزلو لە ناوچەی حەربیە سەربە ئیستانبوڵ لە لایەن پول پرۆدەکشنەوە بەڕێوەچوو.
لە نمایشەکەدا، ١٠٠ کەسی خوار تەمەن ١٨ ساڵ و ٨٠ کەسی سەروو ١٨ ساڵ بەشداربوون و بە پاڵپشتی چەندین گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت کە ئاماژەبوو بۆ دەوڵەمەندی کولتووری ناوچەی ئانادۆڵو، هاوشانی چەندین سەما بەڕێوەچوو کە پێنج هەزار کەس ئامادەی تەماشاکردنی بوون.
لە نمایشەکەدا چەندین سەمای بەلقان و قەفقاس لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا، بە ١٣ جۆر جلوبەرگی جیاوازەوە نمایش کران.
دواتر نمایشێکی سەمای تایبەت کە لە لایەن مستەفا ئەردۆغان-ەوە سەرپەرشتی کرابوو هاوشانی موزیک ئەنجامدرا.