Abdullah Söylemez
20 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2023
ئاگری - AA
پارێزگای ئاگری کە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی ئاژەڵداری ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، پێش هاتنی جەژنی قوربان، بازاڕی ئاژەڵفرۆشان جمەی دێت.
ئەو ئاژەڵانەی لەلایەن بەخێوکارانیانەوە لە هاویندا لە کوێستانەکان و لە زستانیشدا لە نێو گەوڕەکان بەخێو دەکرێن، کاتەکانی بەیانی زوو دەهێنرێن بۆ بازاڕی ئاژەڵفرشانی شار.
ناو بە ناو لە نێوان ئەو هاووڵاتیانەی خوازیاری کڕینی ئاژەڵی قوربانین و ئاژەڵداراندا مامەڵەی توند دروست دەبێت.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن، جموجۆڵ و قەرەباڵغی لە بازاڕەکەدا زیادیکردووە.
20.06.2023 جموجۆڵی بازاڕی ئاژەڵان لە ئاگری بەهۆی جەژنی قوربانەوە
پارێزگای ئاگری کە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی ئاژەڵداری ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، پێش هاتنی جەژنی قوربان، بازاڕی ئاژەڵفرۆشان جمەی دێت.