Dlshad Saifaalddin Ahmed
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
سلێمانی ـ AA
بەگوێرەی بڕیارێكی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی كە ئەمڕۆ دەرچووە، تیایدا بڕیار لەسەر گۆڕینی ناوی قوتابخانەیەكی شارەكە دراوە.
لەو بڕیارەدا كە ژمارە 19375ی لەسەرە تیایدا هاتووە "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە پێمان دراوە بڕیارماندا بەگۆڕینی ناوی قوتابخانەی (كوردستان)ی بنەڕەتی بۆ قوتابخانەی (بڕیاری شەهید ئاسۆ)ی بنەڕەتی لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات لە بەرواری سەرەوە".
ئەم بڕیارەی پەروەردەی سلێمانی دوای رۆژێك دێت لە كۆچی دوایی بڕیاری تەمەن چوار ساڵان كە ئێوارەی دوێنێ لە دوای 23 رۆژ لە كۆچی دوایی باوكی (شەوی 31ی تەمووزی رابردوو لەو هێرشەی چەكدارانی داعش بۆسەر بازگەیەكی ئەمنی نزیك كەلار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامیاندا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان، ئاسۆ جەلال مەسۆیی (باوكی بڕیار) و سێ كەسی تر گیانیان لەدەستدا و بە هۆی حەسرەت و دابڕانی لە باوكی تووشی جەڵدەی مێشك هات و دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
كۆچی دوایی بڕیار كاردانەوە و نیگەرانی قوڵی چین و توێژە جیاجیاكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لە قەزای كفری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی بەهەمان شێوە ناوی قوتابخانەیەك گۆڕدرا بۆ قوتابخانەی بڕیاری شەهید ئاسۆ.