باکو
بەڕێوەبەری ھۆبەی راھێنان و لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی کەلتوور و گەشتوگوزاری تورکیا ئەحمەد ئاری رایگەیاند: قاوەی تورکی تا ھەتایە دەمێنێ و دەبێ ئەو میراسە کەلتوورییە بگوازنەوە بۆ نەوەکانی داھاتوو.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی نێودەوڵەتی پاراستنی میراسە جیھانییەکانی سەر بە رێکخراوی یونسکۆ، ناوی قاوەی تورکی خرایە نێو ئەو لیستەوە.
دکتۆر ئەحمەد ئاری بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند نووسینی ناوی قاوەی تورکی کە بەشێکی گرنگی کەلتووری تورکیایە لە نێو لیستی میراسی جیھانی یونسکۆدا جێی خۆشحاڵی ئێمەیە.
ئەحمەد ئاری ئاماژەی بەوە کرد ١٠ ئاسەواری گرانبەھای کەلتوورەکانی دیکە لەو لیستەیەدا ناویان نووسراوە، قاوەی تورکی ١١مین میراسی کەلتوورییە و رەنگە لە داھاتوودا چەندین میراسی کەلتووری دیکەی تورکیا لە نێو ئەو لیستەیەدا بەجێ بکرێن.