تۆرینۆ
لەمیانەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شەوی رابردوو ھەردوو یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی و ریال مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای تۆرینۆی ئیتاڵیا بەیەکگەیشتن. لە نیوەی یەکەمدا یوڤانتوس کۆنترۆڵی یاریگای کرد و چەندین ھەلی گۆڵکردنی لەدەستدا. لە دەقیقەی ٤١ بەرگریکاری ریال مەدرید ڤاران لەناوچەی سزا ھێرشبەر پۆگبای ھێرشبەری یوڤانتوسی خستە خوارەوە، ناوبژیوانی یارییەکە لێدانی سزای بۆ یوڤانتوس ئەژمارکرد و یاریزان (ڤیداڵ) سەرکەوتوو بوو لە لێدانەکە و یوڤانتوسی بە گۆڵێک پێشخست.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی (١-٠) لەبەرژوەندی یوڤانتۆس بەکۆتا ھات.
لە سەرەتاکانی نیوەی دووەمی یارییەکەدا ریال مەدرید بە ھێرشکردن دەستیپێکرد و توانی بۆ ماوەیەک یوڤانتوس شپرزە بکات. دوای ھەڵەیەکی بەرگریکاری یوڤانتوس، (کەریم بنزیمە)ی ھێرشبەری ریال مەدرید پاسێکی دایە (رۆناڵدۆ)ی ھاوکاری کە لەگەڵ گۆڵچی بەتەنیا مایەوە، رۆناڵدۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد، ئەنجامەکە گۆڕا بۆ (١-١).
ئەو گۆڵەی ریال مەدرید یانە ئیتاڵییەکەی تارادەیەک ساردکردەوە. ریال مەدرید بەردەوامبوو لە ھێرشکردن، لە دەقیقەی ٦٠ یاریزان (گاریس بێڵ گۆڵ)ی دووەمیشی تۆمارکرد و ئەنجامەکە بووە (٢-١) لەبەرژەوەندیی ریال مەدرید.
تەنیا شەش دەقیقە پاش گۆڵەکە لە بەرزکردنەوەیەکی جوانی باڵی راستی یانە ئیتاڵییەکە یاریزان (لۆرێنتی) بەلێدانێکی سەر گۆڵی دووەم و بەرامبەری بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
یارییەکە بە ئەنجامی (٢-٢) بەکۆتاھات.