دیاربەکر
لە پێناو ھاندانی زیاتری گەشتیاران بۆ ناوچەکە و ناساندنی زیاتر و زیندووڕاگرتنی ناوچە مێژووییەکانی باشوری ڕۆژھەڵاتی تورکیا کە بەھۆی پرۆژەیGAP ەوە کەوتوونەتە ژێر ئاو, چەندین کۆرسی تایبەت بە فێربوونی وەرزشی ژێردەریایی دەکرێتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیانی تورکیا خۆیان ناونووس دەکەن.
لە چوارچێوەی پرۆژەی GAP دا چەندین گوند و ناوچەی مێژوویی بە ھۆی دروستکردنی بەنداو ژێرئاو کەوتوون، بەمەبەستی ئاشناکردنی ئەو ناوچانە دوای ژێرئاوکەوتنیان لە ھەریەک لە بەنداوەکانی دیجلە و باتمان و کەبان و قەرەقایا و بیرەجیک و قەرەقامش بە بەنداوی ئڵسو شەوە کە بە ھۆیەوە شارۆچکەی مێژوویی حەسەنکەیف دەکەوێتە ژێر ئاو، چەندین پرۆژە بۆ ئاشناکردن و ناساندنی ئەو ناوچانە وەک ناوچەی گەشتیاری ژێردەریاوانی ئەنجام دەدرێن و باس لەوە دەکرێ بەگەشتیاری ناساندنی ئەو ناوچانە، لە ڕووی راکێشانی گەشتیاری زیاترەوە داھاتێکی زۆری بۆ تورکیا دەبێت.
جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشە ژێردەریاییەکان بەدری سنجاری بەAA ی راگەیاند، وەرزشی ژێردەریایی کاریگەریی زۆری بۆ راکێشانی گەشتیاری بۆ ئەو ناوچانە دەبێ. ئاشکراشی کرد خواستێکی زۆر لەسەر فێربوونی ئەو وەرزشە ھەیە.
ھەروەھا دووپاتی کردەوە، بۆ ئەنجامدانی ئەو وەرزشە پێویستە کۆرسی تایبەت بخوێنرێت و بەھۆیەوە دەتوانرێت بچینە قوڵایی ٣٠٠ م ژێر ئاوەوە لەو ناوچانەی بەنداویان لێ دروستکراوە، بەھۆیەشەوە بە چەندین ناوچەی مێژوویی ئاشنا ببین، ھاوکات چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر مێژوو لەو ناوچانەی ژێر ئاو کەوتوون بکەین.
سنجاری نەشیشاردەوە کۆرسێکی تایبەتیان کردۆتەوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەس ناوی خۆیان بۆ ئەو کۆرسە نووسیوە.