Halil İbrahim Avşar
31 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2022
بوداپێست-AA
زۆرانبازی تورک تەھا ئاکگول، لە میانی پاڵەوانێتی زۆرانبازیی ئەورووپا کە لە ھەنگاریا بەڕێوەدەچێت، لە کێبڕکێکانی ١٢٥ کیلۆی ئازادی پیاوان توانی میدالیای زێرین بەدەست بھێنێت.
لە میانی دوایین رووبەرووبوونەوەکانی رۆژی سێیەمی کێبرکێکە کە لە بوداپێست پایتەختی ھەنگاریا بەڕێوەدەچێت، تەھا ئاكگول رووبەرووی رکابەرهكهی، زۆرانبازی جۆرجی، گێنۆ پێتریاشڤیلی بوویەوە.
تەھا ئاکگول كه پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاده، بە ئەنجامی ٥-٢ لە پێتریاشڤیلی بردەوە و لە ژیانی وەرزشیدا نۆیەم پاڵەوانێتی ئەورووپای بەدەستھێنا.
ئاکگول كه لە کێشی ١٢٥ کیلۆی ئازادیی پیاوان نوێنەرایەتی تورکیای دەکرد، لە چارەكی کۆتاییدا بە ئەنجامی ٥-٠ لە زۆرانبازی سڕبی، ماگۆمیدگادژی نوراسولۆڤی بردەوە و لە نیوەی کۆتایی سهركهوت بهسهر زۆرانبازی ھەنگاری دانیێل لیگێتییدا.
ئهو پاڵهوانه توركه نازناوی بەدەستھێنانی زۆرترین پاڵەوانی ئەورووپای لە شێوازی ئازاد بهناوهوهیه.
تهها ئاكگول لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٦ی ریۆ مەدالیای زێڕ، لە ٢٠٢٠ی تۆکیۆ برۆنزی بەدەستھێناوە و لە ژیانی وەرزشیدا دوو جار بووەتە پاڵەوانی جیھان.