Mutlu Demirtaştan
31 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2022
ئیستانبوڵ- AA
لە میانی پاڵاوتنەکانی هەڵبژاردەکانی یەکێتیی ئەمریکای باکوور، ئەمریکای ناوەڕاست و دەریای کاریبی بۆ تۆپی پێ کە بە (CONCACAF) ناسراوە، هەڵبژاردەکانی ئەمریکا و مەکسیک خۆیان گەیاندە مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢.
هەفتەی ١٤ی پاڵاوتنەکانی هەڵبژاردەکانی (CONCACAF)، بە چوار رووبەڕووبوونەوە کۆتایی هات.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەڵبژاردەی مەکسیک بە ئەنجامی ٢-٠ سەرکەوت بەسەر هەڵبژاردەی سلڤادۆردا.
هەروەها هەڵبژاردەی ئەمریکا بە ئەنجامی ٢-٠ لە کۆستاریکای بردەوە و توانی هاوشێوەی مەکسیک مافی بەشداریکردن لە جامی جیهانیی بەدەست بهێنێت.
دوای ئەم یارییەش بڕیارە هەڵبژاردەی کۆستاریکا لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی نێوان کیشوەرەکاندا رووبەڕووی هەڵبژاردەی نیوزیلاند ببێتەوە.
لە یاری سێیەمی کۆتا هەفتەی (CONCACAF)دا، هەڵبژاردەی کەنەدا کە پێشتر مافی بەشداریکردنی لە مۆندیال بەدەستهێنابوو، بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرامبەر هەڵبژاردەی پاناما شکستی هێنا.
رووبەڕووبوونەوەی چوارەمیش لەنێوان هەڵبژاردەی جامایکا و هۆندوراسدا بوو کە جامایکا بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوت بەسەر هۆندوراسدا.