ئەنقەرە
یەکێتی نێودەوڵەتیی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان رایگەیاند: داوای لێسەندنەوەی مەدالیاکانی لەوەرزشوانێکی (بیلا روسیا) کردووە لەبەر ئەوەی لەپاڵەوانێتی و کێبەرکێکاندا دەرمانە وەزبەخشەکانی بەکارھێناەوە.
یەکێتییەکە دەڵێ (ئەندرێ می خنەڤیچ) ھەڵدەری قورسایی خەڵکی بیلا روسیا، لەکێبەرکێکانی ھەڵدانی قورسایی ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ لەگۆڕەپانی سەرگیراودا، دەرمانی وزە بەخشی بەکارھێناوە.
زیاتر لەوە یەکێتی نێودەوڵەتیی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان ئاشکرایکرادووە ئەندرێ ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٠ یش لەھەڵدانی قورسایی نێودەوڵەتی گزی کردووەو دەرمانی وزبەخشی بەکارھێناوە، گومانیشی ھەیە لەئۆڵەمپیادی ٢٠٠٨ی پەکین ھەمان فێڵی کردبێ.
بۆیە داوای لێسەندنەوەی دوو مەدالیای زیو و دوو مەدالیا برۆنزی لێکردووە کە لەو کێبەرکێیانەدا بەدەستیھێناوە، ھەروەھا ئەگەریشی ھەیە مەدالیاکەی ئۆڵەمپیادی پەکین(٢٠٠٨)یشی لێ بسێنرێتەوە. .
یاریزان ئەندرێ می خنەڤیچ پاڵەوانی جیھانی ساڵی٢٠٠٣ بەتاوانی بەکارھێنانی ئەو دەرمانانە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ ھەتاھەتایە دوور خرابووەوە لەیاریکردندا. ھەروەھا لەلایەن (IAAF) ئەم سزایە تەیدکراوەتەوە.