قودس
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌یان بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین كه ناونراوه "گه‌شتی ئاشتی" له (ته‌لئه‌بیب) له‌گه‌ڵ منداڵانی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلی مهشقیانكرد.
به‌ر لهدهستیپێكردنی مه‌شقه‌كه یاریزانه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گرنگییه‌كی زۆریان پێدرا. دوای وێنه‌گرتنیان له‌لایه‌ن ڕۆژنامهوانهكانهوه، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئیسرائیل (شێمون پیرێز) وتووێژیانكرد. دواتر یانه‌كه تۆپێكیان پێشكه‌شی پیرێز كرد‌و بهشوتێك هه‌ڵیدا بۆ میسی.
ئه‌وه‌ی كه بووه جێی سه‌رنجی رۆژنامه‌وانان دوای چوونه ده‌ری یاریزانان (میسی، نه‌یمار، دانیال ئه‌لڤێس)ئه‌وجا گروپه‌كه ده‌ستیانكرد به‌مه‌شق و راهێنان.
خه‌ڵك له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بایه‌خیان به‌یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه‌دا، هه‌وڵیاندا كه میسی لهباوهشبگرن پاشان میسی له‌گه‌ڵ دوو منداڵی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی وێنه‌ی گرت. به‌و جۆره گه‌شتی ئاشتی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كۆتایی پێ هات.