ئیستەنبوڵ
ئۆڵۆمپیاتی یاریەکانی زستانەی ساڵی ٢٠١٤ی شاری سۆچ ، لە ئەتینا دەست پێدەکات و بۆ بۆشایی ئاسمان بەردەوام دەبێت، "روسیا بە میکاھیل تایورین، ئەمریکا بە ماستراشۆ، ژاپۆن بەکۆیچی واکاتە" بەشداری لە ھەڵدانی مانگی دەستکردی مەشخەڵەکە دەکەن، کە بڕیارە سبەی لە کازاخستانەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێ".
وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان ڕایگەیاند بۆ یەکەمجارە بەبێ ئامێری موشەکی "مەشخەڵی ئۆڵۆمپیات" ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێ، پێشتر لە ساڵەکانی ١٩٩٦ و ٢٠٠٠ دا مەشخەڵی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاتی زستانە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرابوو.
بەھۆی مەترسیەوە ئاگری مەشخەڵەکە داناگیرسێنرێت، دوای گەڕانەوەی کەشتیەکە لە ١١ی تشرینی دووەم بۆ زەوی، گەشتەکەی بەردەوام دەبێت بۆ دەستپێکردنی یاریەکە لەسۆچ کە بریارە لە ٧ی شوباتی ٢٠١٤ ساز بکرێت.