ئیستەنبوڵ
بڕیارە ١٠ی کانوونی یەکەم لەمیانی یارییەکانی گرووپی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ھەردوو یانەی گەڵاتەسەرای و یوڤانتوس لە شاری ئیستەنبوڵ بەیەک بگەن، بۆ ئەم مەبەستە یانەی یوڤانتوس گەیشتە شارەکە.
ھاندەرانی تۆپی پێ لە فرۆکەخانە پێشوازییان لە تیپە ئیتاڵییەکە کرد، چەند ھاندەرێکی یانەی گەڵاتەسەراییش لەوێ ئامادەبوون کە یەکێک لەوان درێسی یانەی یوڤانتوسی پۆشیبوو، بووە جێی سەرنجی وەرزشوانان.
یاریزانی بەتواناو ھێڵی ناوەڕاستی یانەی یوڤانتوس ئەندریا پێرلۆ کە بەھۆی پێکانەوە ئەگەری یاریکردنی کەمە، لەگەڵ یاریزانانی یانەکەی بوو.
یاریزانانی تیپە ئیتاڵییەکە بە پاسی تایبەت بەرەو شوێنی حەوانەوە بەڕێکەوتن و دەستەی بەڕێوەبردنیش بە پاسێکی دیکە بەدوایانەوە بوون.
بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە یانە ئیتاڵییەکە راھێنانی ئامادەکاری بۆ یارییەکە لە یاریگای تورک تیلیکۆم ئارێنا ئەنجام بدات.