Özkan Bilgin,Yılmaz Kazandıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
هه‌كاری – AA
كریستۆف كۆرمیهر و كۆرینه لای هاوژینی كه ساڵی رابردوو چوبوونه فه‌ڕه‌نسا و هۆنگ كۆنگ له‌وێوه به پایسكیلسواری ١٥ هه‌زار كیلۆمه‌تریان بڕی و گه‌یشتنه هه‌كاری.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره فه‌ڕه‌نسییه كه له ١٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ه‌وه ده‌ستیان كردووه به گه‌شته‌كه‌یان به جیهاندا دوای گه‌شتكردن به چین، میانمار، نیپاڵ، هیندستان، پاكستان، تاجیكستان، قیرغزستان، ئۆزبه‌كستان و توركمانستان له ئێرانه‌وه هاتنه توركیا و گه‌یشتنه هه‌كاری.
كریستۆف كۆرمیهر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی به درێژایی نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار كیلۆمه‌تر پایده‌ر لێدان گه‌یشتۆته هه‌كاری و به دڵڕفێنی سروشتی هه‌كاری سه‌ری سوڕماوه. گوتی: "توركیا و خه‌ڵكه میواندۆستهكهیم زۆر خۆشده‌وێ و وای بۆ ده‌چم گه‌شته‌كه‌مان ساڵێك درێژ ببێته‌وه. چونكه باش گه‌شت ده‌كه‌ین و خه‌ڵكی جیاواز ده‌ناسین. هه‌كاری شوێنێكی خۆشه و چیای زۆر به‌رزی لێن. ده‌مانه‌وێ گه‌شت بۆ ماردین، نێڤشه‌هیر (كاپادۆكیا)، ئاناتاڵیا و ئیستانبوڵ بكه‌ین. دوای ته‌واوكردنی گه‌شته‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێینه‌وه فه‌ڕه‌نسا".
كۆرینه لای-یش رایگه‌یاند كه دوای هه‌كاری ده‌یانه‌وێت بچنه ماردین و دواتر بچنه شوێنه‌كانی دیكه و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره پێداویستییه‌كانیان له نێو جانتاكانیاندا هه‌ڵگرتووه و شه‌وان له نێو خێوه‌تدا دەخەون.