Muhammed Ali Kamal
09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2020
هه‌ولێر- AA
پێنج تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح جه‌لاله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه پێنج نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID – 19) دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی بەتەواوه‌تی چاکبوونەتەوە، باری تەندروستییان جێگیر بووه‌تەوە، و پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی كۆرۆنایان بۆ ئهنجامدراوهتهوه کە نێگەتیڤ ده‌رچوون، هه‌ر بۆیه و بڕیاردراوه بنێردرێنەوە ماڵەوە.
دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح جه‌لال تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش کۆی گشتی چاكبووەوهکان گەیشتووه‌تە ١٩٤ کەس.