دوبەی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئەو ئوتۆمبیلانەی بەشداریی پێشبڕکێی رالی لە پاڵەوانێتیی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، نێردرانە دەزگای کۆنترۆڵی پێشوەختە. دوای پشکنین، ئوتۆمبیلەکان بەرەو مەیدانی پێشبڕکێکە چوون.
بڕیارە ئەمرۆ پێشبڕکێیەکی سێ وێستگەیی بەڕێوەبچێ.
شۆفێرانی بەشداربوو لە ناوچەی مەلەیحا کە ٧٠ کیلۆمەتر دوورە لە شاری دوبەی، دەست بە پێشبڕکێکە دەکەن و لە سێ وێستگەی جیاواز ماوەی گەیشتنیان تۆماردەکرێ.
دوای تەواوبووونی کێبڕکێکە لە سەنتەری پارکی دوبەی خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا دابەشدەکرێ.