Yusuf Soykan Bal
02 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2021
ئیزمیر – AA
ئه‌و بارانه به‌لێزمه‌یه‌ی کە ئیزمیری گرته‌وه، كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان.
به‌هۆی بارانی به‌لێزمه كه شه‌وی رابردوو سه‌رتاسه‌ری شاره‌كه‌ی گرته‌وه، ئاو له شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا كۆبۆوه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه شۆفێران له زۆر ناوچه به زه‌حمه‌ت بتوانن ئۆتۆمبێل لێ بخوڕن.
لای خۆیشیانه‌وه تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاره‌وانی، هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه بۆ ده‌ردانی ئاوی كۆبووە بوو.
له چه‌ند خاڵێك له شاره‌كه ئاستی ئاوی كۆبووە بوو گه‌یشته سه‌رووی شۆسته‌كان.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له وێستگه‌كانی پاس له شه‌قامی جه‌مال گورسه‌ل چاوه‌ڕوانی هاتنی پاسیان ده‌كرد، به‌هۆی كۆبوونەوەی ئاو له شه‌قامه‌كان، دووچاری كێشه بوونه‌وه.