Mohamad Misto,Mazın Asad
21 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2017
حەسەکە/ئەنقەرە - AA
ئەمریکا بەم دواییانە ١٢٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە داوە کە لە سووریا پشتیوانی دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی لە حەسەکە دەستی کەوتووە، سوپای ئەمریکا ھەفتەی رابردوو ١٢٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و دژە مینی رادەستی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە کردووە کە لە دەروازەی سنووری سیمیلکای سنووری عێراق-سووریا تێپەڕ بووە.
ئاماژە بەوە کراوە کە رێکخراوەکە لە ئامادەکارییدایە بۆ گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەدان چەکداری بۆ شارۆچکەی عەفرینی ھاوسنووری شاری ھاتای تورکیا هێناوە.
بۆ گواستنەوەی کاروانەکە، پەکەکە/پەیەدە پێویستی بە بەکارھێنانی کۆریدۆری حەلەبی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپەکانی لایەنگری ئێران ھەیە.
ئەمریکا پێشتریش بە ھەمان شێوە لە عێراقەوە ھەزاران بارھەڵگری بۆ سووریا گواستەوە و تیایدا چەک و ئۆتۆمبێل و پێداویستی سەربازیی رادەستی پەکەکە/پەیەدە کردبوو.