Sangar Hamad Azeez
21 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانەکانی سوپای چەند وڵاتێک لە شاری سۆچی وڵاتی رووسیا تاوتوێی پرسەکانی قەیرانی سووریا، ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوەکانی تیرۆریستی و ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژییان کرد.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا خوڵوسی ئاکار لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپای رووسیا ڤالەری گیراسیمۆڤ و سوپاسالاری ئێران محەمەد باقری کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە کە بە داخراوی بەڕێوەچوو تیایدا تاوتوێی پرسەکانی قەیرانی سووریا، ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوەکانی تیرۆریستی و ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژییان کرد.