Ali Kemal Akan
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه كرد و به‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی وه‌ك سهركۆمار پیرۆزبایی لێ‌كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا جۆ بایدن پیرۆزبایی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی وه‌ك سهركۆمار له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و هیوای خواستووه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ببنه مایه‌ی خێر بۆ گه‌لی توركیا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رۆك وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئاڵنگارییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گرنگی و بایه‌خی زیاتر بووه و هاوڕابوون له قۆناغی ئاینده‌دا په‌ره‌ی زیاتر به هاریكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات بده‌ن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.