Barış Kılıç
02 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک رایگه‌یاند، ده‌خوازن پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام به‌هه‌ماهه‌نگی توركیا و هاوپه‌یمانانی ناوچه‌كه به‌ئه‌نجامبگات و له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت و گوتی: "به‌ڵام له‌وباره‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ده‌نگدانه‌كانی رابردوو بكرێت، به‌روونی ده‌بینرێت توركیا ئاماده‌كاریی پێویستی له‌باره‌ی ئاسایشی خۆیه‌وه كردووه".
چه‌لیك له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی ئاك پارتی له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا.
گوته‌بێژی ئاك پارتی باسی له سیستمی به‌رگریی ئاسمانی S-400 كرد و گوتی: "كاتێك توركیا هه‌وڵی به‌هێزكردنی به‌رگریی ئاسمانیی خۆی ده‌دات، ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌وڵه به دژایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ یان هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نیشانده‌ده‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هایه‌كی سیاسی و دیپلۆماتی نییه".
چەلیک گوتیشی: "باسکردنی پەیوەندییەکانی ناتۆ و تورکیا بە شێوەیەکی ھەمیشەی وەک بابەتێکی رەخنەگرتن، لە سەرەتاوە تا کۆتایی ھەڵوێستێکە لەسەر بنەمای پروپاگاندە کردن".