Ömer Tuğrul Çam
03 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2021
بڕۆكسل – AA
كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشنیاز ده‌كات بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه سنوورداركردنی گه‌شتكردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبگرن كه ڤاكسینه رێپێدراوهكانیان وەرگرتووە.
كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشنیاز ده‌كات بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه سنوورداركردنی گه‌شتكردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبگرن كه ڤاكسینه رێپێدراوهكانیان وەرگرتووە.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشنیازه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان وه‌رگرتووه، به‌بێ سنوورداركردن ده‌توانن گه‌شت ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه كارپێكراوه كه ئه‌و ڤاكسینانهیان به‌كارهێناوه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه رێگه‌یان پێ دراوه و مۆڵه‌تیان له یه‌كێتییه‌كه وه‌رگرتووه.
هه‌ر له پێشنیازه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌یش بخرێنه ناو لیسته‌كه‌وه كه ئه‌و ڤاكسینانهیان به‌كارهێناوه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی خێرایان پێ دراوه.