Abdullah Shukur
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
ئیدلب - AA
لە ھێرشی رژێمی بەشار ئەسەد و ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن بۆ سەر ناوچەکانی نێشتەجێبوون لەناو سنووری "ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب"، پێنج کەسی سڤیل گیانی لەدەستدا و لانی کەم چوار کەسی دیکە برینداربوون.
رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکان بە پشتیوانی ئێران ھێرشیان کردە سەر شارۆچکەی خان شەیخون و شارەدێی سەراقیب، گوندی ھابیت و شارۆچکەکانی لەتامینە و کەفەر زیتای باکووری پارێزگای حەما.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاج یوسف لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ھێزەکانی رژێم بە بەردەوامی ھێرش دەکەنە سەر یەکەکانی نیشتەجێبوون سەر پارێزگای ئیدلب.
حاج یوسف گوتی: "ھێزەکانی رژێم ئێوارەی ئەمڕۆ ھێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی خان شەیخون و بەم ھۆیەوە پێنج هاووڵاتیی سڤیل گیانی لەدەستدا و زیاتر لە چوار کەسی دیکە برینداربوون".
لە ئاکامی ھێرشی رژێمی سووریا بۆ سەر ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا لانی کەم ٨٠ هاووڵاتیی سڤیل گیانی لەدەستداوە و ٢٦٥ دیکەش برینداربوونە.