Tolga Akbaba,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
ئەنقەرە- AA
جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیریی، ئاشکرایکرد دۆخی هەنووکەیی وڵاتەکەی جددیی و قورسە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنا، ئیسحاق جیهانگیریی لە میانی گوتارێکدا کە لە ١٠٠ەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی خارەزمی لە تارانی پایتەختی ئێران پێشکەشیکردووە، ئاماژەی بەوەکردووە ئەمریکا دەیەوێت لەرێگەی سزاکانەوە فشار بخاتە سەر دانیشتوانی ئێران و رایگەیاندووە "بارودۆخی وڵات جددیی و زەحمەتە. بۆچوونی ئەوەی کە سەرچاوە سرووشتییەکان 'گەورەترین سەرمایە'ی ئێرانن، بۆچوونێکی هەڵەیە. سەرمایەی بنەڕەتیی کە ئەم وڵاتە بەرەوپێشەوە دەبات، سەرمایەی مرۆییە".
ئیسحاق جیهانگیری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویستییان به هاریكاری قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆیه بۆ رزگاربوون له كێشه ئابوورییه‌كان و گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا زاڵ بین ئه‌وا كۆتایی به گه‌وره‌ترین كێشه ده‌هێنین".
جیهانگیری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه خاوه‌ن ئیراده‌ی سیاسیی پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی به پشت به‌ستن به توانای مرۆیی سه‌رمایه بخه‌نه خزمه‌ت پرۆژه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی له ئاستی پێویستدا خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكرێت.