Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
نیویۆرک - AA
لە هێرشە چەکدارییەکەی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکادا، سێ کەس کوژران و ١١ی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری جاکسنڤیڵی ویلایەتی فلۆریدا، مایک ویڵیامز لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەکرد ئەو کەسەی کە گوماندەکرێت ئەنجامدەری هێرشبەرەکە بێت، دوو کەسی کوشتووە و دواتر خۆشی پێکاوە.
لە هێرشەکەدا، نۆ کەس بە چەک و دوو کەسیش بەرلە کاتی هەڵاتن لە شوێنی رووداوەکە، برینداربوون و سەبارەت بە ناسنامەی گومانلێکراوەکەش مایک ویڵیامز باسی لەوەکرد کە کوڕێکی تەمەن ٢٤ ساڵی سپی پێستە بەناوی دەیڤد کاتز و دانیشتووی باڵتیمۆرە.
لەدوای هێرشەکەش سەرچاوەیەک بەمیدیاکانی ئەمریکای راگەیاندبوو، چوار کەس کە یەکێکیان ئەنجامدەری هێرشەکەیە لە ئەنجامی هێرشەکەدا، کوژراون و ١١ی دیکەش برینداربوون.