Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له هێرشێكیدا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ناوچه‌ی دۆڵی چا باكووری عێراق، فڕۆكه‌ی F-35Aی به‌كارهێنا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن بنكه‌ی ئاسمانیی ویلایه‌تی یوتا سه‌ربه هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژبه داعش له هێرشه‌كانیاندا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی داعش له باكووری عێراق، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35Aیان به‌كارهێناوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دوو فڕۆكه‌ی F-35Aی سه‌ربه پۆله فڕۆكه‌ی راوچی 388 و 419 ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراون و هاوپه‌یمانی دژبه داعش له هێرشێكیاندا له ناوچه‌ی دۆڵی چا نێوان كه‌ركووك و دیاله به‌كاریان هێناوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و هێرشه یه‌كه‌م ئه‌ركی فڕۆكه‌كانی F-35A بووه و تیایدا مووشه‌كی JDAM به‌كارهێندراوه و له چیای حه‌مرین تونێل و كۆگاكانی چه‌كی داعشی پێ كراوه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه فڕۆكه‌كان له 15ی نیساندا ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی زەفرەی ئیمارات كراوه.
دوێنێ هاوپه‌یمانی دژبه داعش رایگه‌یاندبوو كه له‌و ناوچه‌یه‌دا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شانە نوستووه‌كانی داعش.
پێشتر ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان فڕۆكه‌ی جۆری F-35Bی به‌كارهێنابوو كه توانای نیشتنه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ستوونی هه‌یه.