Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ره‌وشی ڤێنیزوێلا تۆمه‌تی خسته پاڵ حكوومه‌تی كوبا و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر سه‌رباز و چه‌كدارانی كوبا راستەوخۆ كۆتایی نه‌هێنن به ئاراسته‌كردنی سه‌رجه‌م هه‌وڵه سه‌ربازی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به مه‌به‌ستی بوونه هۆكاری كوشتار و له‌ناوبردنی ده‌ستووری ڤێنیزوێلا ئه‌وا جگه له سزادانی (ئه‌و وڵاته) له به‌رزترین ئاستدا، هه‌روه‌ها گه‌مارۆیه‌كی ته‌واوه‌تی و گشتگیر به‌سه‌ر دوورگه‌ی كوبادا ده‌سه‌پێندرێت".
تره‌مپ له دووه‌م لێدوانی‌دا له‌باره‌ی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تا له ڤێنیزوێلا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ كوبا درێژ كرد.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا نووسیوویه‌تی "ئه‌گه‌ر سه‌رباز و چه‌كدارانی كوبا راستەخۆ كۆتایی نه‌هێنن به ئاراسته‌كردنی سه‌رجه‌م هه‌وڵه سه‌ربازی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی (ئه‌و وڵاته) به مه‌به‌ستی بوونه هۆكاری كوشتار و له‌ناوبردنی ده‌ستووری ڤێنیزوێلا ئه‌وا جگه له سزادانی له به‌رزترین ئاستدا هه‌روه‌ها گه‌مارۆیه‌كی ته‌واوه‌تی و گشتگیر به‌سه‌ر دوورگه‌ی كوبادا ده‌سه‌پێندرێت. هیوادارم سه‌رجه‌م سه‌ربازه كوبییه‌كان یه‌كسه‌ر و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ دوورگه‌ی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه".
له یه‌كه‌م لێدوانیشیدا له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ڤێنیزوێلا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو "زۆر له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی ڤێنیزوێلا ده‌كه‌م. ئه‌مریكا پشتگیری گه‌لی ڤێنیزوێلا و ئازادییه‌كانی ئه‌وان ده‌كات".
دوێنێ سێشەممە، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆكی پەرلەمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كە خۆی بە سەرۆك راگەیاندووە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سێ خولەكیدا بانگەوازی لە هاووڵاتییان و سوپا كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان.
خوان گوایدۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تویتەر بڵاوكردەوە كە هاوشان لەگەڵ گرووپێك سەرباز و چالاكی ئۆپۆزسیۆن، لیۆپۆڵدۆ لۆپێز لە نزیك بنکەی سەربازی ئاسمانیی لا كارلۆتا لە كاراكاسی پایتەخت تۆماری كردووە.
گرتەكە ماوەكەی سێ خولەكە و تیایدا خوان گوایدۆ بانگەواز لە سوپا دەكات بە مەبەستی پاراستنی دەستوور بڕژێتە سەر شەقامەكان و گوتی:
"بۆ ئەوەی وڵات بکەوێتەوە سەرپێی خۆی بە شێوەیەكی دیموكراسی، بانگەوازتان لێدەكەم راپەڕن. ئیدی كاتی هاتووە".
دواتر جێگری نیکۆلاس مادۆرو و وەزیری پەیوەندی و راگەیاندن، خۆرخێ رۆدریگێز رایگەیاند، گرووپێکی بچووکی سەربازی کە پەیوەندییان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن هەیە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا دەدەن و دووپاتیکردەوە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵی کودەتایە.
میدیای رۆژئاوا بڵاویانکردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ڤێنیزوێلا گازی فرمێسکڕێژیان دژبە خوان گوایدۆ بەکارهێناوە لە میانی گردبوونەوەی ژمارەیەک کەس کە جلی سەربازییان پۆشبوو لە نزیک بنکەی سەربازی ئاسمانیی لا كارلۆتا لە كاراكاسی پایتەخت.