Fırat Taşdemir
27 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2023
مەککە - AA
حاجییەکان کە بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەز ڕوویان لە سعوودیە کردووە، گەیشتنە عەرەفات.
دوێنێ لە کاتژمێر ١٦:٣٠ەوە حاجییەکان بە شێوەی کاروان بەرەو عەرەفات جووڵەیان کردووە کە ٢٥ کیلۆمەتر لە شاری مەککەوە دوورە.
حاجییەکان بە یاوەری سەرۆکی کاروانەکەیان ئاراستەی ئەو شوێنەنا کران کە تیایدا دەمێننەوە و شەویان لە ناو ئەو چادرانەدا بەسەر برد کە فێنککەرەوەیان تێدا بوو.
ئەمڕۆ حاجییەکان نوێژەکانی نیوەڕۆ و عەسر یەک دەخەن (قصر و جمع)، پاشان کاتەکانیان بە خوێندنی قورئان، نوێژ و نزا کردنەوە بەسەر دەبەن.

کاتەکانی ئێوارە حاجییەکان عەرەفات جێدەهێڵن و دەچن بۆ موزدەلیفە و لەوێ نوێژی ئێوارە و خەوتنان یەک دەخەن (قصرو جمع).
لە موزدەلیفە حاجییان بەرد بۆ رەجمی شەیتان کۆدەکەنەوە، پاشان بەرەو ناوچەی جەمەرات لە مینا کۆدەکەنەوە و، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا بە حەوت بەرد شەیتانی گەورە رەجم دەکەن.
لە پاش شەیتان رەجم کردن و سەربڕینی قوربانیی و تاشینی سەریان، حاجییان ئیحرام لادەبەن، دواتر تەواف دەکەن و شیعاری حەج دەڵێنەوە، بەو شێوەیەش فەریزەی حەج بەجێ دەگەیەنن.
لە دووەم و سێیەم رۆژی جەژندا، حاجییان لە هەمان ناوچە بە حەوت بەرد ''شەیرانی بچووک و مامناوەند و گەورە'' رەجم دەکەن.
ئەو حاجییانەی پێشتر نەچوونەتە مەدینە سەردانی شارەکە دەکەن و لەوێ بەردەوام دەبن لەسەر پەرستشەکانیان.
کاتێک مەککە جێدەهێڵن، حاجییان تەوافی ماڵئاوایی ئەنجام دەدەن و ماڵئاوایی لە کەعبە و شارەکە دەکەن.