Zana Natık Kerem
27 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2023
ھەولێر – AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک و بەغدا، پێنج تیرۆریستی داواکراو دەستگیرکراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لە دوو ئۆپەراسیۆندا، بە ھەمانگی لەگەڵ ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر و ھێزەکانی دژەتیرۆری سلێمانی، دوو تیرۆریستی داواکراویان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا لە پارێزگای کەرکووک، تیرۆریستێک دەستگیرکراوە.
ھەروەھا باسی لەوەیشکردووە، ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامیان داوە، دوو تیرۆریستی داواکراویان دەستگیرکردووە.