Emre Aytekin,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
پەکین - AA
سەرۆکی چین، شی جین پینگ پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرکۆماری تورکیا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی چین، شی جین پینگ لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاراستەی ئەردۆغان-ی کردووە باسی لەوە کردووە کە چین و تورکیا، وەک دوو وڵاتی گەورەی گەشەسەندوو، بەرژەوەندی هاوبەشیی فراوانیان هەیە.
سەرۆکی چین، شی جین پینگ باسی لەوەش کردووە کە لە چەند ساڵی رابردوودا، هەماهەنگی ستراتیجیی نێوان هەدوو وڵات، بەرەوپێش چووە و هەماهەنگی کرداری لە بوارە جیاوازەکاندا، بەرەوپێشچوونی ئەرێنی بەخۆوەبینیوە، نوسیویشیەتی "بۆ تێگەیشتن و هەماهەنگیکردنی جێگیر لەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە بەرژەوەندی و نیگەرانییە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە هەیە، ئامادەم هەماهەنگی لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان ئەنجام بدەم".